سه‌رۆكی ده‌زگای دژه‌تیرۆر:70%ی موسڵ ئازاد كرا
له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی قۆناغی دوه‌می ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵدا، هێزه عێراقییه‌كان ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی موسڵیان كۆنترۆڵ كرده‌وه، له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئهوگهڕهكانهدا، ئافره‌تێكی ئێزدی ڕزگاركرا. له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئهوشارهشدا، ژماره‌ی ئاواره‌كان ڕوو له زیادبوون ده‌كات به‌جۆرێك به‌پێی دوایین ئامار، ژماره‌ی ئاواره‌كانی ئه‌و شاره، گه‌یشتۆته 160 هه‌زار كه‌س.
هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ تێده‌په‌رێت، له‌وماوه‌یه‌شدا هێزه‌كانی دژهتیرۆرو پۆلیسی فیدراڵی وفیرقهی 9ی سوپای عێراق ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كیان له خۆرههلاَت و باشوری خۆرههلاَتی شاره‌كه كۆنترۆڵكردۆتهوه كه دیارترینیان گه‌ڕه‌كه‌كانی یونس سه‌بعاوی، یافا، عهركوب، وه‌حده، میساق و پیشه‌سازی و ناوچه‌ی پیشه‌سازی ئهوشارهبوون.
سه‌باره‌ت به‌پێشره‌وی هێزه عێراقیه‌كان له‌موسڵ، تالیب شه‌غاتی، سه‌رۆكی ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق ڕایگه‌یاند، تاكو ئێستا نزیكه‌ی له سه‌دا 70 ڕۆژهه‌لاتی شاره‌كه كۆنترۆڵكراوهتهوه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوشدا به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ به‌ته‌واوی كۆنترۆڵ ده‌كرێـته‌وه.
ئهوفهرمانده سه‌ربازیه‌ی عێراق ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوه، دانیشتوانی موسڵ هاوكاری هێزه ئه‌منیه‌كانیان كردوه له‌ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی ڕۆژههلاَتی شاره‌كه.
هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵیش كه‌دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی باشوری موسڵ، له‌سه‌نته‌ری شاره‌كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان ده‌ستپێكردوه، له‌گه‌ڕه‌كێكی باشوری خۆرهه‌لاتی شاره‌كه ئافره‌تێكی ئێزیدیان رزگاركرد.
ڕائید شاكر، كه فه‌رمانده‌ی ئه‌و هێزه‌یه ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانیان، كچێكی ئێزدییان له‌موسڵ ڕزگار كردوه كه له‌ناو مالێكدابوو له‌گه‌ڕه‌كی سۆمه‌ری باشوری خۆرههلاَتی ئه‌و شاره و ڕاده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریان كردوه بۆگرتنبهری رێوشوێنی یاسایی وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌كانی.
ئاواره بوونی دانیشتوانی موسڵ پرسێكه، كهگرێدراوی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كانی ئهوشارهیهو له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبونی شه‌ڕو پێشره‌وی هێزه‌كانی عێراقدا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش زیاد ده‌كات كهشارهكه جێده‌هێڵن.
سه‌باره‌ت به‌دواین ئاماری ئاواره‌كانیش، ده‌رباز محه‌مه‌د، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، ڕایگه‌یاندوه: له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵه‌وه، پێشوازییان له 160 هه‌زار ئاواره‌ی ئه‌و شاره كردوه‌و به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و هێزه ئه‌منییه‌كان، گوزراونه‌ته‌وه بۆ كه‌مپه‌كانی خازر‌و مه‌خمور و شێخان.
وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، ئاشكراشی كردوه: 20 هه‌زار ئاواره پاش ئازاكردنی ناوچه‌كانیان، گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و له‌و پرۆسه‌یه‌شدا وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ئاسانكاریی بۆ ئاواره‌كان كردوه له‌ڕێگه‌ی دابینكردنی ئۆتۆمبێله‌وه بۆیان.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵداكهله 17 تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو ده‌ستی پێكرد، به‌رپرسانی بالاَی عێراق و فهرماندهسهربازیهكان جه‌ختیان له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌وشاره ده‌كرده‌وه پێش كۆتایی هاتنی ساڵی 2016 ،بهلاَم واچهندرۆژێك له‌مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2017 تێپه‌ڕیوه به‌ڵام تائێستا ته‌نها به‌شی رۆژهه‌لاتی شاره‌كه كهبهبهشی چه‌پ ناسراوه به ته‌واوی كۆنترۆڵ نه‌كراوه‌ته‌وه.
٥ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٨:٥٧
News ID: 803010
له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی قۆناغی دوه‌می ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵدا، هێزه عێراقییه‌كان ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی موسڵیان كۆنترۆڵ كرده‌وه،